• درێژەی شەڕ و پێکدادانەکان لە یەمەن - کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی جەنگیی سەعوودی

لە وەڵامی پەلامارەکانی سوپای سەعودیا و بەکرێگیراوانی بۆ سەر یەمەن، سوپا و لێژنە جەماوەرییەکامی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە بنکە و مەتەرێزی هێزە بەکرێگیراوەکانیان لە پارێزگەی باشووریی "تەعز" دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەوڵەتیی یەمەن لە سەنعاوە، یەکەکانی تۆپخانەی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن بە پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سەر بە عەرەبستان لە ناوچەکانی "المخا" و "الجحملیه" لە پارێگەی تەعز، زەبر و زیانێکی قورس لە هێزەکانی داگیرکەر و بەکرێگیراو کەوتووە.

ژێدەرە یەمەنییەکان هەروەها باسی بەردەوام بوونی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچە جۆر بەجۆرەکانی یەمەن لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەکەن. بەڵام هێشتا هیچ هەواڵ و راپۆرتێک سەبارەت بە زەبرو زیانی ئەم پەلامارانە بڵاو نەبۆتەوە.

هەروەها کەنالی هەواڵیی "ئەلمەسیرە"ی یەمەن رایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکەی جەنگیی عەرەبستان لە باشووری یەمەن کەوتۆتە خوارەوە.

ئەم ژێدەرە وتیشی:ئەم فڕۆکە جەنگیەی عەرەبستان لە مۆدیلی تایفۆن بووە و لە ئاسمانی شاری "وەزیع" لە پارێزگەی "ئەبیەن"ی یەمەن کەوتۆتە خوارەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە جەنگییەی عەرەبستان بێ سەر و شوێنە. دووشەممەی ڕابردوویش سوپای ئیمارات ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەم وڵاتە لە یەمەندا کەوتۆتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەشی کوژاروە.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٢ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنیی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

 

Sep 14, 2017 12:48 Asia/Tehran
بۆچوونت