• خرانەخواری فڕۆکەی سیخوڕیی عەرەبستان لە ستانی مەئریبی یەمەن

هێزە خۆڕاگرەکانی یەمەنی ، فڕۆکەیەکی سیخوڕی عەرەبستانیان لە ستانی مەئریب خستەخوارەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک؛ سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی، وتی: ئەو فڕۆکە سیخوڕی و بێ سەرنشینەی عەرەبستان دوێشەو(سێ شەممە) لەناوچەی "المشجح" لە ڕۆژهەڵاتی شاری سەراوح لەڕۆژاوای پارێزگای مەئریب(ناوەندی یەمەن) خرایەخوارەوە.

هێزە جەماوەرییە یەمەنییەکان یەکەمی ئۆکتۆبری ئەمساڵیش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لەجۆریMQ 9 لەباکووری سەنعای پایتەختی یەمەنیان خستەخوارەوەو وێنەو فیلمی کاتی کەوتنەخواری ئەو فڕۆکەو لاشەکانیان بڵاو کردەوە.

هێزەکانی سوپاو جەماوەری یەمەن هەروەها بەهێرش بۆسەر چیاکانی غەرامیل وناوچەکانی«التبه البیضاء» و «سلاطح» لەنزیک بازگەی خەزرا لەپارێزگای نەجران لەباشووری ڕۆژاوای عەرەبستان، چەند بەکرێگیراوی سەعوودیان کوشت.

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی ئالی سەعوود حەوت جار ناوچەی کتاف لەپارێزگای سەعدە باکووری یەمەنیان بۆردومان کرد.

عەرەبستانی سەعوودی بەداکۆکی ئەمریکا لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردەسەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی لەوان بەسەدان ژن و منداڵی لێکەوتووەتەوەو وڵاتی هەژاری یەمەنیشی بەرەوڕووی کەمبوونی یەکجار زۆری خۆراک و دەواو دەرمان کردووە.

Oct 11, 2017 11:55 Asia/Tehran
بۆچوونت