• لێکدانەوەی ئەرێنی فەتح و حەماس لەخولی یەکەمی دانوستانەکان لە قاهیرە

بزووتنەوەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) و فەتح لەبەیاننامەیەکی هاوبەش، خولی یەکەمی وتووێژەکانی ئاشتی نیشتمانی لە میسریان بە ئەرێنی و سازندە لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، شاندەکانی وتووێژکاری بزووتنەوە فەلەستینییەکانی فەتح و حەماس پاش کۆتایی خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئاشتی نیشتمانی لەقاهیرە کە دە کاژێری خایاند، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئاشتەوایی فەلەستینی لە قاهیرەیان بەئەرێنی وەسف کردو لەسەر دەسپێکرانەوەی دانوستانەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەژێر چاودێری دەم و دەزگە هەواڵگرییەکانی میسر ڕێککەوتن.

خولی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی لەبەر هەست بە بەرپرسایەتیی نیشتمانی و بەئامانجی هێنانەدی ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین بۆ وێنە، هەڵچنرانی دوودەستەیی ناوخۆیی، هاتنەدی یەکڕیزی نیشتمانی و بەهێزکرانی پاوەجێی گەلی فەلەستین لەقاهیرە دەس پێ بووە.

لەبەیاننامەی هاوبەشی بزووتنەوەکانی فەتح وحەماس کە لە رۆژی یەکەمی دانوستانەکان هەندێ بابەتی هاوپێوەند بە ئاشتەوایی فەلەستینیان لێکدایەوە، هاتووە؛ ئامانج لەو دانوستانە سازندانە، چارەسەریی و نەهێشتنی ڕەنج و مەینەتەکانی خەڵکی فەلەستین و کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی گوزەرانی دانیشتووانی کەرتی غەززەیە.

شاندی حەماس لە غەززە بەسەرۆکایەتی یەحیا سنوار هاوڕێ لەگەڵ نۆ کەسی دیکە لە ڕێبەرانی ئەو بزووتنەوە شەوی دووشەممە گەیشتە پایتەختی میسر هەتا بەشداری وتووێژەکانی ئاشتی نیشتمانی بێت.

گرینگترین بابەت کە بڕیارە لە قاهیرە تاووتوێ بکرێ، دەسبەکارکردنی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین لە غەززەو وەرگرتنی بازگەکان و گشت کەرتە ئابووریی، ئاسایشیی و سیاسییەکانە.

 

Oct 11, 2017 11:58 Asia/Tehran
بۆچوونت