• قۆڵبەست کرانی پێنج هەزار  فەلەستینی لە دەستپێکی ئەمساڵەوە تا ئێستا

بەڕێوە بەری ناوەندی مۆتاڵەی دیلە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند: داگیر کارە زایۆنیستەکان لە دەستپێکیی ئەمساڵەوە تا بە ئێستا پێنج هەزار فەلەستنییان قۆڵبەست کردووە .

 بە  گوێرەی  راپۆرتی  ئەمرٶ چوار شەممەی  ناوەندی  ڕاگەیاندنیی  فەلەستین؛  " ڕافەت حەمدونە" بەڕێوە بەری ناوەندی مۆتاڵەی دیلە فەلەستینیەکان  بە ئاماژە بە تووندتر بوونەوەی  پەلامارەکانی سەربازانی زایۆنی  بۆ سەر ماڵیی فەلەستینییەکان  لە رۆخی  خۆرئاوایی  رووباری ئەردەن بەتایبەت  قۆدسی داگیر کراو وتی: لە پێنج هەزار حالەتی قۆڵبەست کران ، هەزار و ٧٢٠ حاڵەتی تەنیا لە شاری قۆدس دا ئەنجام دراوە. بەڕێوە بەری ناوەندی مۆتاڵەی دیلە فەلەستینییەکان  لە ناوەندە  نێو دەوڵەتییەکانی  مافی مرۆڤی  داوایکرد  بۆ لەقاو دانیی تاوانکارییەکانیی داگیرکارانی زایۆنیی دژی گەلی فەلەستین هەرچی خێراتر بێنە کایەوە .

 هەر وەها لە درێژەی  تێکهەڵچوونی  فەلەستینیەکانیی دانیشتووی شارۆچکەی " یەتا" لە باشووری ئەلخەلیل  لەگەڵ سەربازییە زایۆنیستەکان، سەربازییەکانیی ئەو ڕژیمە بەرەو فەلەستینییەکان گوللـەی گازی فرمیسک هێن و گوللـەی  دەنگیان هاویشتووە  کە دەیان کەس لە شارومەندانی فەلەستینی  بە هۆیەوە بریندار بوون و ژمارێکیش تووشی حاڵەتی خنکاندن هاتوون .

Oct 11, 2017 12:49 Asia/Tehran
بۆچوونت