• پێداگریی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەسەر پاراستنی چەکی خۆڕاگریی

یاریدەری سکرتێری گشتیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی کرد: چەکی خۆڕاگریی ، وتووێژ هەڵناگرێ.

"زیاد النخالە" یاریدەری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی لوبنانیی ئەلمەیادین، بەپێداگریی لەسەر پێبەندبوو بەئارمانجی فەلەستین و موقاوەمە، وتی: "فەلەستین لە بەحرەوە هەتا نەهر" بڕوای فەلەستینییەکانە.

یاریدەری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە کشانەوە لە پرسی فەلەستین وەک پرسی دادگەران لەجیهان، قەبووڵنەکراوە، وتی: گرووپە خۆڕاگرەکان، هەزاران خەباتکار و ئەو ئیمکاناتەی لەبەردەستیانە، پێبەندی بنەماکانی فەلەستینن.

یاریدەری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە داکۆکیی سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەپرسی فەلەستین، خۆڕاگریی لە دەسدرێژکارییە ئیسرائیلییەکان دەپارێزێ، هیوای خواست: وڵاتانی عەرەبی بەلەبەرچاوگرتنی سیاسەتی داگیرکەرانەو تاوانکارانەی رژیمی زیاۆنیستی لەتەنیشت فەلەستیندا بن.

بەرلەوە، بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بەوشدارییدان لەمەڕ هەوڵی ژمارێک کۆڕ و نێوەندی فەرمیی عەرەبی لەمەڕ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی، جەختی کرد لەسەر ریسوایی لایەنگرانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان.

لەچەند مانگی ڕابردوودا ژمارێک سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی ناوچە، خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی بوون.

Oct 11, 2017 13:25 Asia/Tehran
بۆچوونت