• هێرشی دووبارەی زایونییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

سەدان شارۆچکە نشینی زایونی جارێکی تر لە هەنگاوێکی دەست درێژکارانەدا هێرشیان کردەسەر مزگەوتی ئەقسا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، 312 شارۆچکەنشینی زایونی ڕۆژی چوارشەممە لەو پەڕی دەستەوداری ئاسایشتییانەی لەشکریانی ئیسرائیلی لە بابولمەغاریبەوە چوونە نێو مزگەوتی ئەقساو لە بەردەم قوبەتولسەخرە هەڵس و کەوتی ورووژێنەرانەیان لە خۆیان پیشان دا.

شارۆچکە نشینە زایونیەکان هەر لە دەستپێکی جێژنی جووەکاندا دەست درێژکارییەکانی خۆیانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا پەرە پێ داوە. بابولمەغاریبە لە ساڵی 1967ەوە لەژێر ڕکێفی داگیرکەرانی قودس دایە.

مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی- فەلەستینیس شاری بەیتولموقەددەس بەردەوام کەوتووەتە بەر ئامانجی کردەوەی کاولکارانەی ڕژێمی زایونی.

زایونییەکان بۆ دەست ڕاگەیاندن بە ئامانجی پاوانخوازانەیان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر  مزگەوتی ئەقسا و سوکایەتی بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان دەکەن. لەم شاڵاوانەدا کە لە ئۆکتۆبەری 2015 واتە دەستپێکی ئینتیفازەی قودی پەرەی سەندووە، هەتاکو ئێستا پتر لە 380 فەلەستینی شەهیدو کۆمەڵێکی زۆریش بریندارو یاخود قۆڵبەست کراون.

 

Oct 11, 2017 17:42 Asia/Tehran
بۆچوونت