• جەختکردنی حەماس و فەتح لە سەر خۆڕاگری تاکۆتایی داگیر کاری ئیسرائیل

ئەندامی پایەبەرزی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: تا کاتێکە داگیر کاری درێژەی هەبێت ، چەکی خۆڕاگری هەر وا دەمێنێتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛ " ئەحمەد یوسف" ئەندامی پایەبەرزی حەماس لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلحەدس، بە  ئاماژە  دان  بە وتوویژەکانیی  بزوتنەوەکانی  فەتح  و حەماس لە سەر دۆسییەی ئاشتەوایی نیشتمانی لە دریژەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە قاهێرە وتیشی دوو بزوتنەوە و لایەنی مەسری لەم وتوویژانە ، لە سەر پێویستی مانەوەی چەکیی مۆقاومە بۆ پێشگرتن بە پەلامارەکان و داگیر کاری ڕژیمی زایۆنی جەخت دەکەنەوە .

 ئەندامی پایە بەرزی حەماس وتی لایەنەکانی داگیر کار لە کۆبوونەوەی قاهیرە بە ڕاشکاوی وتیان چەکی مۆقاومە بۆ بەرەڤانییە؛ بە تایبەت ئەوەی کە کەرتی غەززە تا بە ئێستا چەند جار کەوتۆتە بەر پەلاماری داگیرکارانی زایۆنیی.

 " ئەحمەد یوسف" وتیشی حەماس  ناکۆکیی لەگەڵ فەتح لە سەر سپاردنیی ڕێکخراوە ئاسایشییەکان بە وەزارەتی کارو باری نێو خۆی فەلەستین نییە و ڕێککەوتن لەبارەی سپاردنی بوارگە سنوورییەکان لە ئارا دایە .

 ئەندامی پایە بەرزی  بزوتنەوەی حەماس ، ڕەوشی بژیوی دانیشتووانی کەرتی غەززەی وەک گرنگترین پرس لە نێو وتووێژەکانیی قاهێرە زانی و جەختیکرد  ساچان  یان شەڕ لەگەڵ ڕەژیمی زایۆنیی بڕیارێکە، کە دەبێ لە سەر ئەو دا ڕێککەوتن بکرێت و هیچ  لایەنێک ناتوانێ بە تەنیایی  بریارێک  لە بارەی چارەنووسی گەلی فەلەستین بگرێت .

Oct 11, 2017 20:17 Asia/Tehran
بۆچوونت