• ڕێککەوتنی فەتح و حەماس  لە وتووێژەکانی قاهیرە

ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس باسی ڕێککەوتنی نێوان دوو بزووتنەوەی فەتح و حەماسی کرد بە چاوەدێریی میسر.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی قودس " قودسونا" سەرچاوەکانی فەلەستینی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند  :  وتووێژی نێوان  دوو بزووتنەوەی حەماس و فەتح لە قاهیرە، سەبارەت بە سێ  پرسی ڕێکخراوی  ئازادیخوازی فەلەستین، هەڵبژاردن و پێکهێنانی دەوڵەتی  یەکێتی نەتەوەیی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوای  چۆمی ئوردون  ، خرایە دوو حەوتە  دواتر بە ئامادەبوونی  تاقمەکانی دیکەی فەلەستینی.

هەروەها بەیاننامەیەکی هاوبەشیش لە لایەن حەماس و فەتح  بڵاو کرایەوە کە  کەشی  وتووێژەکان لەژێر چاوەدێری دەزگەی ئاسایشی میسر بە ئەرێنی  وەسف کردووە .

سەرۆکایەتی شاندی حەماس لەم وتووێژە  بە ئەستۆی  ساڵح عاروری  و سەرۆکایەتی شاندی فەتح بە ئەستۆی  عیزام ئەحمەد بوو  .

بزووتنەوەی حەماس و فەتح شەوی  چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش  دا ، کۆتایی خولی یەکەمی وتووێژەکانی ئاشتی نەتەوەیی لە میسریان ڕاگەیاند و ئەم وتووێژانەیان بە باش و ئەرێنی وەسف کرد.

Oct 12, 2017 12:42 Asia/Tehran
بۆچوونت