• دەستکەوتەکانی یەکەی موشەکیی سوپای یەمەن

سەرۆکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەن وتی : دەستکەوتەکانی یەکەی موشەکیی سوپای یەمەن لە بواری دروست کردنی موشەکی بالستیک لە کاتێکی گونجاودا ڕادەگەیەندرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بەگیڕانەوە لە کەناڵی لوبنانی ئەلمەنار " محەممەد عەلی ئەلحوسی" سەرۆکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەن ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی: یەکە موشەکیەکانی ئەم وڵاتە بەم زووانە دروست کردنی موشەکی بالستیک ڕادەگەیەنێت و بەسەر لەمپەرەکانی بەدی هاتوو لە گەمارۆی داسەپاو لەلایەن عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی زاڵ دەبێت. ئەمە لەحاڵێکدایە کە سوپا وهێزەکانی جەماوەری یەمەن ڕۆژی ڕابردوو بە موشەکێکی بالستیک ناوەندی سەرکردایەتیی سوپای سەعودی لە ناوچەی سنووری جیرانیان دایە بەردەسڕێژ. لە لایەکی ترەوە ، لەپەلاماری ئەمڕۆ پێنج شەممەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر شارستانی " نهم " لە باکووری ڕٶژهەڵاتی سەنعای پێتەختی یەمەن ، چوار شارومەندی یەمەنی لەوان منداڵێک کوژران وپێنج کەسی تریش بریندار بوون. عەرەبستان لە ماوەی ساعەتەکانی ڕابردوو فرەتر لە سی وپێنج جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنی بومباران کرد وناوچە سنووریەکانی ئەم وڵاتەی دایە بەرپەلاماری توپخانە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا لە مارسی دووهەزار وپازدەپەلاماری کردە سەر یەمەن وهاوکات ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. ئەم دەسدرێژکاریە سەربازیە هەتائێستاکە بووەتە هۆی کوژرانی فرەتر لە سێزدە هەزار یەمەنی و وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی توندی مادەی خواردەمەنی ودەرمانی ڕووبەڕوو کردووەتەوە.

Oct 12, 2017 17:03 Asia/Tehran
بۆچوونت