• واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە نێوان فەتح و حەماس دا

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین و فەتح لە قاهیرەی پێتەختی میسر ڕێککەوتنی ئاشتەوایی نیشتیمانییان پێکەوە واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێرەی ڕێککەوتنێک کە ڕۆژی پێنج شەممە لە نێوان هەردووک بزوتنەوەی فەتح و حەماس دا واژۆ کرا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشتی خەڵکی سڤیلی دانیشتووی غەززە، سێ هەزار ئەندامی پۆلیسی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کەرتی غەززە بە درێژایی سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ میسر سەقامگیر دەبن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە مەحمود عەبباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بڕیار وایە هەتا مانگێکی دیکە بەرەو غەززە وەڕێ کەوێت.

لە ماوەی دەساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە کە مەحمود عەبباس بەرەو غەززە دەڕوات.

دانوستانی فەتح و حەماس لە ڕۆژی سێ شەممە لەژێر چاودێریی میسر بۆ لێکدانەوەی پرسی ئاسایشت و بوارگەکانی ئەم ناوچەیە و دەوڵەتی یەکگرتنی نیشتیمانی لە قاهیرەدا دەستی پێ کرا.

بزوتنەوەکانی حەماس و فەتح لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا دانوستانی ئاشتەوایی نیشتیمانییان لە میسردا بە باش و پۆزیتیڤ نرخاند.

حیسام بەدران ئەندامی باڵای حەماس ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین گەرەنتیی ڕاستەقینەی ڕاپەڕێندرانی ئەم ئاشتەواییەیە و لە تاقمە نیشتیمانییەکانیش چاوەڕوان دەکرێت، ڕۆڵی کردەیی خۆیان لەمەڕ ئەم ئاشتەواییە بگێڕن.

Oct 12, 2017 17:35 Asia/Tehran
بۆچوونت