• داوای بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گیرانی تازەلاوان لە بەحرەین

نەیارانی رژیمی بەحرەین، خوازیاری بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی جەماوەریی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گیرانی تازەلاوان وگەنجان بوون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ گرووپە نەیارەکانی رژیمی بەحرەین، بانگەوازی خەڵکی ئەو وڵاتەیان کرد، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە چوونەسەری شەپۆلی گیرانی تازەلاوان و لەبەندکردنیان ئەمڕۆ بەشداری ڕێپێوانە جەماوەرییەکان بن.

نەیاران و لەسەروویانەوە، هاوپەیمانیی چواردەی فێڤریە، بەدەربڕینی ڕق و نەفرەتی قووڵیان لە شەپۆلی قۆڵبەست کردنە سەرەڕۆیانەکان کە بووە هۆی گیرانی چەندین تازەلاو، ئەو شەپۆلەی گرتنەکان کە رژیمی بەحرەین وەڕێی خستووە، بەدڕندانە زانی و ڕایگەیاند کە ئەوکردانە بەستێنی سیاسییان بۆ هەموار کراوە.

هەرلەو ئاراستەدا، ناوەندی جیهانیی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان، جارێکی دیکە داوای لە رژیمی بەحرەین کرد، پێبەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێ و شەش تازەلاوێک کە ئەم دواییە گیراون، ئازاد بکا هەتا داهاتووی خوێندنیان بەرەوڕووی گرفت نەبێ.

 

Oct 13, 2017 17:54 Asia/Tehran
بۆچوونت