• چوونەسەری ئاستی لەسێدارەدانەکان لە عەرەبستان، کوەیت و بەحرەین

ڕێکخراوی دیموکراسی و مافی مرۆڤی بەحرەین ڕایگەیاند، ڕادەی دەرکردنی بڕیاری ئێعدام لەسێ وڵاتی عەرەبستان، کوەیت و بەحرەین زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە بەحرەین ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی چوونەسەری ڕادەی دەرکرانی بڕیاری ئێعدام لە سێ وڵاتی عەرەبستان، کوەیت و بەحرەین، خوازیاری هەڵوەشانی خێرای بڕیارەکانی ئێعدام لەو وڵاتانە بوو.

حوسێن عەبدوڵڵا بەرپرسی ڕێکخراوی دیموکراسی و مافی مرۆڤی بەحرەین وتی: بەداخەوە سزاکانی ئێعدام لە هەندێ وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لەنەیارەتییە سیاسییە ئاشتیانەکانیش جێ بەجێ دەکرێ، بەجۆرێک کە بەحرەین و عەرەبستان وەک چەکی سیاسی لەدژ چالاکوانان و نەیاران پاش ئەشکەنجەو ئازار و دادگەیی کرانی نایاسایی کەڵکی لێ وەردەگرن.

حوسێن عەبدوڵڵا جێ بەجێ کرانی بڕیاری ئێعدام لە وڵاتانی عەرەبستان، بەحرەین وکوەیتی لەدژ یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و وتی: زۆربەی کەسانێک کە چاوەڕوانی جێ بەجێ کرانی بڕیاری ئێعدامن، تاوانیان لەبەر قورس بوونی تاوانکارییەکانیان نییە بەڵکوو لەبەر هاوبەشبوونیان لەمافە مرۆییە ناسراوەکانیان لەئاستی جیهانییە.

لەڕاپۆری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بەحرەیندا هاتووە، عەرەبستان یەک لەو وڵاتانەیە کە زیاترین ئاماری ئێعدامی بەخۆ تەرخان داوەو لە سێ ساڵی ڕابردوودا، ساڵانە زیاتر لە١٠٠کەسی ئێعدام کردووە.

 

Oct 13, 2017 19:25 Asia/Tehran
بۆچوونت