• لێدووانی زیندووی تلەڤیزیۆنیی

شاروومەندانی تووڕەی لوبنانی لە شاری تڕابلوس خۆپیشاندانی دژە عەرەبستانیان بەڕێوە برد و وێنەیەکی گەورەیان لە موحەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالی سەعوود وەلیعەهد و وەزیری ناوخۆی عەرەبستان سەعوودی لە دەرکەکەی ناوەوەی ئەو شارە ئاگردا .

خۆپیشاندانی دژە عەرەبستان لە لوبنان

ئەو ڕووداوە دوای  پەرە سەندنی بارگرژی لە نێوان دوو وڵات ڕووی دا کە  بەیروت بڕوای وایە عە ەبستانی سەعوودی سەعد حەریری لە دەس بەسەر کردنی ناو ماڵ  ڕاگرتووە . 

لە لایێکی دیکەوە کاردانەوەی نەرم و نیانی کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی لەمەڕ ئەو هەڵوێستەی وا عەرەبستان لە بەرامبەر لوبنانەوە گرتوویەتە پێش و هەروەها پێداگری لەسەر ڕێز نان لە دەسەڵاتی وڵاتان، پیشاندەری ناڕەزامەندی لەم سیاسەتانەیە.

ئێستا کاربەدەستانی ڕیاز کە خۆیان دەستەویەخەی گێچەڵی دەسبەسەر کردنی دیپلۆماتێکی لوبنانی دەبینن، بۆ دەرباز بوون لە گوشارەکان، ڕێگا چارەیێکیان جگە لە وەڕێخستنی پڕوپاگەندەیێکی تلەڤیزیۆنی نەدیتەوە.

حەریری شەوی رابردوو لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی موستەقبەلی لوبنان بێ ئاماژە بە بێدەنگەی یەک حەوتەیی خۆی و هۆکاری هەڵبژاردنی عەرەبستان بۆ مانەوە دوای راگەیاندنی هەواڵی دەست لە کارکێشانەوەی گوتی : دوای زیادبوونی هەڕەشەی ئاسایشی بۆ ئەو و لوبنان بڕیاری داوە دەست لە کار بکشێتەوە .

وتووێژی گووماناوی حەریری لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی موستەقبەلی لوبنان
وتووێژی گووماناوی حەریری لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی موستەقبەلی لوبنان

سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە دوای وازلەکارهێنان لە ماڵی خۆی لە عەرەبستانە گوتی : من هەندێ زانیاری و هەواڵم پێگەیشت کە وای کرد بڕیار بدەم واز لە کار بێنم و لوبنان رزگار بکەم .

حەریری بێ روونکردنەوەی چەشنی هەڕەشە ئاسایشیەکان لە دژی ئەو و لوبنان ، بۆجارێکی دیکە ئیدعاکانی خۆی لە بارەی  دەوری نەرێنیی حزبوڵڵای لوبنا لە ناوچەکەدا خستەڕوو .

پێدەچێت لێدووانەکەی "حەسەن نەسروڵڵا" هەموو هاوسەنگی و بابەتەکانی تێک شێواندووە و بووەتە هۆی تێک چوونی پلانە لە پێش داڕێژراوەکانی ڕیاز

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان :

ئەمڕۆ هەموو خەڵکی لوبنان و جیهان لەوە دڵنیان کە عەرەبستانی سەعوودی، سەعد حەریری ناچار کردووە لەکاربکشێتەوەو مانەوەو نیشتەجێبوونی ئیجباری و زۆرەملێی بەسەر حەریریدا سەپاندووە؛ حەریری لە عەرەبستانی سەعوودی گیراوەو لە گەڕانەوە بۆ لوبنان قەدەغەکراوە و رژیمی سەعوودی بۆ سەپاندنی کەسایەتییەکی نوێ وەک سەرۆک وەزیران لەلوبنان هەوڵ دەدات.

نووسینگەی سەرۆک کۆماریی لوبنان ڕایگەیاند، ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە لوبنانییەکەی داکۆکی وڵاتەکەی لە"وحدەت، سەروەری، سەقامی سیاسی و ئاسایشیی لوبنان"ی ڕاگەیاند.

بە سەردانی لینکی خوارەوە دەتوانن ئاگاداری هۆکاری وازلەکارهێنانی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان بن :

http://yon.ir/qmkuv

قۆڵبەست کرانی حەریری لە لایەن ریازەوە

ئێستاکە عەرەبستانی سعوودی دەبێ لە کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا وڵام بداتەوە کە چۆن بە پێچەوانەی هەموو گرێبەست و پرۆتۆکۆلە نێودەوڵەتییەکان، دیپلۆماتێکی پایەبەرزی وڵاتێکی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکانی ڕفاندووە و قۆڵبەستی کردووە؟ ئێستاکە دەبێ ئەم پرسیارە لە سعوودییەکان بکرێت کام لایەنی ئەو لێدووانە زیندووە تلەڤیزیۆنییە ئەتوانێ تۆمەتی دەسبەسەر کردنی حەریرییان لێ بسڕێتەوە؟ مەگەر ناکرێ کەسێک قۆڵبەست بکرێت و دواتر بە خستنە ژێر گوشار و هەڕەشە و گوڕەشە، ناچار بە لێدووانی زیندووی تلەڤیزیۆنی و ڕاگەیاندنی هەڵوێستی داسەپاو بکرێت؟ هەر بۆیە تا کاتی دەرکرانی مۆڵەتی گەیشتنەوەی حەریری بۆ وڵاتەکەی خۆی – لوبنان – و دەرکەوتن و ئاشکرا بوونی لایەنە جۆراوجۆرەکانی بابەتی واز لە کار هێنانەکەی، کاربەدەستانی عەرەبستان تۆمەتی قۆڵبەست کردنی حەریرییان لەسەرە.

 

 

Nov 14, 2017 11:38 Asia/Tehran
بۆچوونت