• کاردانەوەی ڕووسیا بە داواکاری ئەنقەرە بو بردنەدەری هێزەکانی لە سوریا

کۆشکی کرملین خۆی بوارد لە ئاشکرابوونی ناوەڕۆکی وتووێژی سەرۆک کۆمارانی روسیا و تورکیا سەبارەت بە داواکاریی ئەنقەرە بۆ کشانەوەی هێزەکانی روس و ئەمریکی لە سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سیریا نیووز، دیمیتری  پسکۆڤ   وتەبێژی کرملین  لە وڵامی ئەوەی   ویلادیمیر پوتین  سەرۆکی ڕوسیا و رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی  تورکیا سەبارەت بە داواکاریی ئەنقەرە سەبارەت بە کشانەوەی هێزی ڕووس و ئەمریکی  لە سوریا پێکەوە وتووێژیان کردووە پێداگری کرد  : چاوپێکەوتنگەلێک  سەبارەت بە پرسە زۆر ئاڵۆزەکان  کراوە و  ناوەڕۆکەکەی  بۆ ئەوە نابێ  شی بکرێتەوە.

ناوبراو وتی : وتووێژگەلێکی زۆر ئاڵۆز ئەنجام بووە کە سرووشتییەکە  ناوەڕۆکەکەی  بڵاو نەکرێتەوە  .

ئەردوغان  ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا بەرلە سەفەرە ناوچەییەکەی  لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە قسەکانی ئەمدواییەی واشینگتۆن و مۆسکۆ  لەبارەی ئەمەی  هیچ رێکەچارەیەکی سەربازی بۆ سوریا لە ئارادا نییە وتی :  تێگەیشتن لەم هەڵوێستانە بۆ من دژوارە  .

کەسێک کە بڕوای بە بژاردەی سەربازی نییە  دەبێ هێزەکانی خۆی لە سوریا بباتە دەرێ  .

Nov 14, 2017 12:59 Asia/Tehran
بۆچوونت