• ئەمیری قەتەر: وڵاتانی عەرەب خوازیاری چارەسەری قەیران لەگەڵ دۆحە نین

ئەمیری قەتەر ئەمڕۆ (سێ شەممە) لە ووتاردانیک دا بەڕاشکاوی وتی کە وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس خوازیاری چارەسەرکردنیی قەیرانەکە نین.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گێرانەوە لە مەیادین، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، ئەمیری قەتەر لە ڕێو ڕەسمی کرانەوەی چل وشەشەمین کۆری مەجلیسی شۆرا(پەرلەمان) ی وڵاتەکەی وتیشی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بە دوای ڕێگا چارەی قەیرانەکە نین .

 ئەمیری قەتەر هەروەها بەڕاشکاوی وتی: ئێمە لە ئەزموونی گەمارۆ کەڵکمان وەرگرتووە چوونکا گەلی قەتەر بەشێوەیەکی باشتر لە تواناییەکانیان کەڵکیان وەرگرتووە .  وڵاتانی گەمارۆ دەر گەرەکیانە بەو بەرەیانە کە لە هەرشۆینیک دا دەیکەنەوە وڵاتی ئێمە داگیر بکەن بەڵام وەها شتێک هەرگیز ڕوونادات . ئەو وتی: وڵاتی ئێمە کەوتۆتە بەرپەلاماری زاڵمانە کە هەموو بایخەکان و داب ونەریتەکانیی بنپێکردووە. ئەمیری قەتەر وتیشی: ئێمە سیاسەتی دان بەخۆداگرتن و میانەڕەوی و لێخۆشبوون لە باس و کێشەکانمان لە پێش گرتووە .

Nov 14, 2017 13:02 Asia/Tehran
بۆچوونت