• ئەمیری قەتەر: وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس خوازیاری چارەسەریی قەیران نین

وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس خوازیاری چارەسەریی قەیرانی نێوان قەتەر و عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و میسر نین.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئالی سانی، ئەمیری قەتەر لە ڕێورەسمی دەسپێبوونی چل و شەشەمین خولی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی قەتەر بەئاماژە بەوەی کە دۆحە ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کێشە نوێکان، ڕایگەیاند: سیاسەتی چوار وڵاتی عەرەبی بایکۆتکەر زەبروەشاندن لە قەتەر بوو هەتا ئەو وڵاتە بخاتە ژێر باندۆری خۆی.

ئەمیری قەتەر بەئاماژە بە جیددی نەبوونی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەو ناوچەیە، وتی: قەتەر لە گەمارۆیەکی زاڵمانەدا کە تێیدا هەموو بەهاکان خراوەتەبن پێ، توانی لەگەڵیاندا بەرەوڕوو بێتەوە.

کێشەی نێوان قەتەر وچوار وڵاتی عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و میسر لە ژۆئەنی٢٠١٧وە دەس پێ کراو شەشەمین مانگی خۆی تێدەپەڕێنێ.

Nov 14, 2017 15:55 Asia/Tehran
بۆچوونت