• لەقاودرانی

سەرچاوە هەواڵییە ڕۆژاواییەکان، وردیاتی هاوپێوەند بە مامەڵەیەکی شاراوەیان لەقاودا کە بەهۆیەوە، بەسەدان داعشی لەگەڵ خێزانەکانیان لەژێر چاودێری هاوپەیمانی ئەمریکی لە ڕەققە چوونەتەدەر.

کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند: کاروانێک کە تیرۆریستانی داعشی لەژێر چاودێری هاوپەیمانی ئەمریکا لەڕەققە بۆ دەرەوەی شار گواستبۆوە، فەرماندەرانی باڵای داعش و هێزە بیانییەکانی دەگرتەخۆ و ژمارێک لەوان پاش چوونەدەر لە ڕەققە لەسەرانسەری سووریادا بڵاو بوونەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی وردییاتی ڕێککەوتنی ناوبراوی لەژێرناوی"ڕازی پیسی ڕەققە"بڵاو کردەوە. بەپێی گەڵاڵەی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا شۆفیری لۆریەک بەناوی ئەبووفوزی لەسەر داوای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ، بڕیاربوو بەسەدان خێزانی ئاوارەی تێوەگلاوی شەڕ لە شارۆچکەی "الطبقە" بۆ کەمپێک لەباکووری وڵات بگوێزێتەوە.

شۆفیرەکە سەرەتا وای بیردەکردەوە ئەو فەرمانبەرێتییە وەک هەمیشە شەش کاژێر دەخایەنێ پاشان دەرکەوت فەرمانبەرێتییەکەی سێ ڕۆژی خایاند و ناوبراو بەسەدان خێزانی داعشی و چەکەمەنی و ماددەی تەقینەوەیی گواستبۆوە. بە ئەبووفوزی و شۆفیرەکانی دیکە بەڵێنی درابوو، لەبری کۆتاهێنان بە فەرمانبەرێتیەکە هەڵبەت بەشێوەی شاراوە، هەزاران دۆلار وەردەگرن.

ئەبووفوزی شۆفیری سووری وتی: تیرۆریستانی داعش لۆرییەکانی ئێمەیان بۆمبڕێژکردو هەڕەشەیان کرد کە بێتوو مامەڵەکە هەڵوەشێت، دەیانتەقێننەوە.

ژنان و منداڵانیش پشتێنی تەقینەوەیان لەخۆ بەستبوو. ناوبراو وتی: ئێمە٤٠٠٠ کەس بۆ وێنە چەند ژن و منداڵمان وەرگرت. کاتێک گەیشتینە ڕەققە، وامان دەزانی٢٠٠کەس ڕادەگوێزین بەڵام١١٢کەس تەنیا لەناو یەکێک لە لۆریەکاندا بوون.

شۆفیرێکی دیکە کە بەشداری ئۆپراسیۆنی پێنتاگۆن بۆ بردنەدەری داعشییەکان لە ڕەققە بووە، وتی: کاروانەکە، پەنجا لۆری و١٣ پاس و زیاتر لە١٠٠ئۆتۆمبیلی داعشی لەخۆدەگرت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەریی ئەمریکا دانی نابوو بە دەورگێڕانی لە ڕەزامەندی دەربڕین لەگەڵ چوونەدەری تیرۆریستان لە ڕەققەو ڕایگەیاندبوو، ڕێگەی داوە ٢٥٠ داعشی لە ڕەققە لەگەڵ٣٥٠٠کەس لە خێزانەکانیان بچنە دەر.

Nov 14, 2017 16:32 Asia/Tehran
بۆچوونت