• پێداگری شێخ نەعیم قاسم لەسەر پەرەی یەکیەتی ویەکگرتوویی لە نێوان نەتەوەی لوبنان

شێخ نەعیم قاسم ، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژەدان بە یەکیەتی نەتەوەی لوبنان لە قەیرانی بەدی هاتوو لەلایەن عەرەبستانەوە وتی: سەعودیەکان نازانن چۆن هەنگاو هەڵگرن وفرەتر لەجاران ناکارامە مانەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ڕەسا ، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان لە وتاردان لە ناوچەی " سەرعین ئەلفوقا ، وتی: عەرەبستان هەوڵی دا هەتا لوبنان بکەوێتە ناو  زەلکاو بەڵام ئەو وڵاتە بۆخۆی کەوتە ناوئەو زەلکاوە.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان وتی: عەرەبستان ئێستاکە هەرچەند کە هەوڵ ئەدات هەتا خۆی بێ تاوان پێشان بدات بەڵام تەنیا بەرەو زیانی زۆرتر دەڕوات.

شێخ نەعیم قاسم هەروەها بە ئاماژەدان بەوە کە خەڵک لە ڕێبازی حیکمەت ، هاوکاری ویەکیەتی نیشتمانی لەبەرانبەر هەرجۆرە داگیر کاری راوەستاون، وتی: کەرەسە وئامیری شەڕاشولە لوبنان بە زەختی ئابووری لەدووی باج وەرگرتنن. عەرەبستان بە خستنە ژێرگوشاری سەعد حەریری بۆ دەس لەکارکێشانەوەی لە پلەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ونوسینی بەیان نامەی دژە حیزبۆڵڵا بۆ ناوبراو ، لەپێناوی ئەوەیە " ترس وتۆقان لە حیزبۆڵڵا"لەلوبنان ولەناوچە پەرەپێ بدات. 

Nov 14, 2017 18:26 Asia/Tehran
بۆچوونت