• وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا خوازیاری چوونە دەری خێرای سەربازانی ئەمریکایی لە ناوخاکی ئەم وڵاتە بوو

وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا خوازیاری چوونە دەری خێرا وبەبێ شەرت ومەرجی سەربازانی ئەمریکایی لەناوخاکی ئەم وڵاتە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ، کاربەدەستێک لە وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ئەمرۆسێ شەممە ڕایگەیاند : ئامادەبوونی هێزە ئەمریکیەکان وهەرهێزیکی بیانی تر بەبێ ڕەزامەندی دەوڵەتی سووریا، دۆژمنایەتی ودەسدرێژی ئاشکرا بە سەر دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریا وبنپێکردنی ئاشکرای جاڕنامە ویاسا وڕێسای ڕێکخراوی نەتەوەکانە .

ئەم سەرچاوە فەرمیە لە وتووێژ لەگەڵ سانا، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا هەموو کات ئیدعای کردووە کە هێزەکانی بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش کە لە سایەی فیداکاریەکانی سوپای سووریا هێزەکانی خۆڕاگری ، دوایین نەفەسەکانی دەکێشێت لە ناوخاکی سووریا ئامادەن وئێستاکە هاوپێوەند کردنی بەشداری ئەمریکاو بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بیانویەکە بۆ ئەم ئامادەبوونە نایاساییە.

وتیشی: ئەم ئیدعایە بە گشتیی بە تاڵە چونکە ئەمریکا وهەرلایەنێک بێجگە لەو ناتوانن ، هیچ ڕیگا چارەیەک بە فشاروزەختی سیاسی بسەپێنێتە سەر سووریا وئەم ئامادەبوونە تەنیا دەبێتە هۆی درێژ خایەن تر بوونی تەمەنی قەیران وئاڵوزکارتربوونی ومەبەست لە بەشداری وئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریایش هەرئەمەیە .

ئەم بەرپرسە هەروەها وتیشی: قسەکانی ڕێکس تیلەرسون وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا پیداگریەکە لەسەر سیاسەتەکان ومەبەست وئامانجە ئاشکراکانی ئەمریکا ودەوری کاولکاری وپێداگری لەسەر هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش وتاقمەکانی تری ترۆریستی وهەوڵێک بۆ شکست دانی هەوڵەکانی چارەسەر کرانی قەیرانی بەردەم.

Nov 14, 2017 18:50 Asia/Tehran
بۆچوونت