• جۆبران باسیل: ئەگەر بێتوو  گرفتی

وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی سێی شەممە بەلەونێک هەرەشەی لە عەرەبستان کرد بێتوو گرفتی "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان چارەسەر نکرێتەوە ناچارە لە یاسانێو دەوڵەتییەکان کەڵک وەر بگرێت .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "جۆبران باسیل" لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ " ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پاریس ڕەوشی سەرۆک وەزیرانی لوبنانی بە "نادیار" زانی و جەختیشی کرد"سەعد حەریری" دەبی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی .

 لە ٤ نۆڤەمبەرەوە کە "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە عەرەبستانی سەعوودی لە کار کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند؛ پێوەندییەکانی بەیروت و لوبنان ئالۆز بۆتەوە .

 کاربەدەستە لوبناییەکان لە وان " میشل عۆن"  سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە  بەو براوایە گەییشتوون" حەریری" لە ڕیازێ دا "قۆڵبەست کراوە.

فێدریکا مۆگرینی" ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و " ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسایش بەر لەوە خوازیاری گەرانەوەی سەعد حەریری بۆ لوبنان بوونە.

 لوبنانییەکان و هەروەها  کارناسەکان بروایان وایە کشانەوەی یحریری لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بەمەبەستی زەبر وەشاندن لە حیزبۆڵڵا لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان ئەنجامیی گرتووە .

حیزبوڵڵا لە نێوان چین وتویژە جۆر بە جۆرەکانی خەڵکی لوبنان خۆشەویستە. جگە لەوە حیزبوڵڵا بەردەوام لە رێگای پاراستنی سەروەری و یەکپارچە بوونی لوبنان هەنگاوی ناوە و هەر لەم جووار چێوەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دژی ترۆریستانێک کە تەوەری ئەمریکایی- سەعووودی - زایۆنیی لاگریان لێوە دەکات لە لوبنان و سوریا شەڕدەکات . کردەوەیەک کە بە هیچ کلۆجێ ئەمریکا، عەرەبستان و ڕژیمی زایۆنی ێییان خۆش نییە .

Nov 15, 2017 08:46 Asia/Tehran
بۆچوونت