• سەعد حەریری: دەگەڕێمەوە لوبنان

" سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەڵێت، هەر بەو چەشنە کە بەر لەوە بەلێنیمان دابوو، دەگەڕێتەوە بۆ لوبنان.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ئەم ڕادەربڕینانە لە لایەن  " سەعد حەریری" دوای ئەوە بەیان کراوە کە " میشیل عۆن" سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی چوار شەممە وتی: هیچ شتێک نەگەڕانەوەی حەریری  دوای ١٢ ڕۆژ کشانەوەی پاسا ناکاتەوە ؛ وڵاتی لوبنان ئەو وەک "قۆڵبەست کراوێک" دەزانێ و ئەوە بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی ڤیەننایە .

 سەرۆک کۆماری لوبنان بەڕاشکاوی وتی، لوبنان ڕێ وشۆینی پێویست بۆ گەرانەوەی  " سەعد حەریری" لە پێشگرتووە و ناهێلین کە  " سەعد حەریری" بە بارمتە گیرابێت .

  میشل عۆن وتی: تەیید دەکەم بنە مالەی سەعد حەریرییش لە عەرەبستانی سەعوودی قۆڵبەست کراون و لەکاتی ڕۆیشتن بۆ ماڵ و دەرەوەی ماڵ پشکنینیان لێوە دەکرێت .  " سەعد حەریری" چوارەمی نۆڤەمبەر لە رێگای پەیامی ڤیدئۆیی کەلە عەرەبستانی سەعوودی بڵاوبۆتەوە، لە پۆستی خۆی وەکوو سەرۆک وەزیرانی لوبنان کشایەوە و هێشتا نەگەراوەتەوە بۆ لوبنان.

Nov 15, 2017 16:09 Asia/Tehran
بۆچوونت