• میشل عەون: کردەوەی ڕیاز لەمەر قۆڵبەست کردنی حەریری دوژمنکارانەیە

سەرۆک کۆماری لوبنان جەختیکرد ، " سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە عەرەبستان قۆڵبەست کراوە و لوبنان ئەوە وەک کردەوەیەکی "دوژمنکارانە" لە قەڵەم ئەدات.

 بە  گوێرەی  ڕاپۆرتی  هەواڵدەری فارس، " میشیل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان  رۆژی چوار شەممە لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی میدیا کانی لوبنان وتی: ئەوەی لە پێوەندی لەگەڵ حەریری ئەنجام دراوە  بنپێکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤە، بەیروت هەرشتێک هاوڕەوت بیت لەگەڵ داوای بۆ ئازادی ئەو ، ئەنجام ئەدات و لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی لەم بوارە دا پێوەندی هەیە .

 میشیل عۆن بەڕاشکاوی وتی، هیچ شتێک نەگەرانەوەی  حەریری دوای ١٢ رۆژ لە کارکشانەوەی  پاسا ناکاتەوە؛ وڵاتی لوبنان ئەو وەک " قۆڵبەستکراوێک" دەزانێ و ئەوە بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی ڤیەننایە .

 سەرۆک کۆماری لوبنان لە دریژە دا وتیشی، ناتوانین لە بارەی لە کار کشانەوەیەک کە لە دەرەوە دا ڕاگەیاندراوە بڕیار بگرین، حەریری دەبێ بگەڕێتەوە لوبنان تاکوو ، یان نامەی لەکار کشانەوەی پێشکەش بکات و یان ئەوەی کە لەو کردەیە پاشگەز بێتەوە .

 سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: یەکێتی نیشتمانی ، دەروازەی ئێستایە بۆ پاوەجێی و هیچ نیگەرانیەک لە بارەی ڕەوشی دراوی وڵات لە ئارادانییە . سەعد حەریری، چوارەمی نۆڤەمبەر لە عەرەبستان  لەکار کشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاگەیاندووە .

Nov 15, 2017 16:10 Asia/Tehran
بۆچوونت