• کوژرانی

کوژرانی "عەلی عەبدوڵڵا ساڵەح" کە بە دوای هەنگاوی خەیانەتکارانەی ئەو و کوودەتاکەی لە دژی خۆڕاگری جەماوەری یەمەن لەو وڵاتەدا ڕوویدا، کاردانەوەیێکی بەربڵاوی بووە لە میدیاکان و بیروڕای گشتیدا.

 وەزارەتی ناوخۆی یەمەن بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، بەزاڵبوونی بەتەواوەتی هێزە ئاسایشییەکان بەسەر حەشارگەی میلیشیا خەیانەتکارەکان لە پایتەخت و هەموو پارێزگاکان، سەرکردەی خەیانەتکاران کوژرا و قەیران کۆتایی پێهات.

مەرگی عەلی عەبدوڵا ساڵح ، هەموو پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی یەمەنی پووچەڵ کردەوە.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: بەم چەشنە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیێنێ، بەزاڵبوونی بەتەواوەتی بەسەر حەشارگەی میلیشیا خەیانەتکارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی سەنعا و دەورووبەری و هەروەها هەموو پارێزگاکان، قەیران کۆتایی پێهات و سەرکردەی خەیانەتکاران و ژمارێک لە هاوڕێکانیشی کوژران.

 
دوایین دارەدەستی عەرەبستان لە یەمەن کوژرا و بە کوژرانی ئەو، ڕیاز زیاتر لە ڕابردوو لە بەرەوپێشەوە بردنی ئامانجە دزێوەکانیدا لەم وڵاتە ناکام دەبێ.بە ڕوانگەیەکی وردبینانەتر دەتوانین بڵێین کە لە بواری چۆنایەتی و چەندایەتی هەوڵی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بۆ کودەتا، سیستەم و بەرنامەیەکی بۆ دانەڕێژرابوو. ساڵح بەرنامەیەکی ورد و درووست و تەنانەت دەسەڵاتی پێویست بۆ ئەو کودەتایەی نەبوو و بە مردنی هەموو شتێک کۆتایی هات.
عەلی عەبدوڵڵا ساڵح چەن ڕۆژ لەمەوبەر لە پەیامێکی ڤیدیۆیی تۆمارکراودا داوای لە هۆگرانی کرد کە دەست بگرن بە سەر سەنعای پێتەختی یەمەن

مەرگی عەلی عەبدوڵا ساڵح ، لە راستیدا هەموو پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی یەمەنی پووچەڵ کردەوە کە پاش شکست هێنانی ڕێکاری سەربازییان دژ بەم وڵاتە هەوڵیان دەدا بە دووبەرەکی نانەوە و هەڵایساندنی ئاگری شەڕی ناوخۆیی، ئامانجەکانی خۆیان لە یەمەندا بێننە دی.

مەرگی عەلی عەبدوڵا ساڵح وەرزێکی نوێ لە شەڕی دژ  بە یەمەن دەست پێ دەکات

مەرگی عەلی عەبدوڵا ساڵح وەرزێکی نوێ لە شەڕی دژ بە یەمەن دەست پێ دەکات. چارەنووسی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح کە چەندین دەیە لە یەمەندا دەسەڵاتی بە دەستەوە بووە، ئاوا کۆتایی هات و بە مردنی دوایین چرای هیوای عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتە لە شەڕی دژ بە گەلی یەمەن، کوژرایەوە و هەر هەموویان هیوابراو بوون.

Dec 05, 2017 15:35 Asia/Tehran
بۆچوونت