• گوللەبارانی غەززە

تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی ، شەوی هەینی دوو ناوچەی دیکەی لە کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینیی "مەعا"، تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی شەوی هەینی دوو ناوچەی "مەغازی" و ناوەڕاستی کەرتی غەززەی گوللەباران کرد کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە زەبر و زیانێکی قورس لە بینا و باڵاخانەکانی ئەو دوو ناوچەیە کەوت بەڵام زەبری گیانی لێ نەکەتەوە.

تۆپخانەی ئەم ڕژێمە هەروەها ناوچەی زەیتوونی لە غەززە دایە بەر پەلامار.

هەروەها ڕاگەیەندرا ئاسمانی غەزە  یەکسەر بووە بە گۆڕەپانی گەشتی دنەدەرانەی فڕۆکە سیخوڕی و جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی. سوپای ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کردووە کە ئەو گەشتانەی لە کاردانەوە بە تەقێندرانی دوو مووشەک لە غەززەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دەدات.

سوپای ئەم ڕژێمە بەردەوام بە بیانووی پەلاماری بە ڕاکێتی خەباتگێڕانی فەلەستینی، ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەداتە بەر پەلامار.

کەرتی غەززە لە کاتێکدا کەوتەۆتە بەر شاڵاوی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی کە دوابەدوای بڕیاری دوو ڕۆژ لەمەوبەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ناس کردنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی و هەوڵی واشینگتۆن بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ ئەم شارە، بووە بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی فەلەستینییەکان دژ بە سیاسەتی زاڵمانەی ئەمریکا.

Dec 08, 2017 07:44 Asia/Tehran
بۆچوونت