• کوژرانی هێزە سەربازییەکانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان

هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وەڵام بە جەنایەتەکانی عەرەبستان، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودیان لە "جیزان" لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە دایە بەر پەلامار و ژمارێکیان لێ کوشتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ هێزەکانی خۆڕاگریی یەمەن، بنکە و سەربازگەکانی هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە گوندی "مەدرەسە" لە جیزان دایە بەر پەلامار کە لەو پەلامارەدا ژمارێکی زۆریان لێ کوژرا و بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە لە درێژە جەنایەتەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی دژ بە یەمەنییەکان، ١٥ شاروومەندنی ئەم وڵاتە لە پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی شەعبان لە شاری ڕازح سەر بە پارێزگەی سەعدە ( باکووری یەمەن) کوژران.

هەروەها هەشت شاروومەندی یەمەنیش لە پەلاماری ئاسمانی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی بەنی مەعاز لە پارێزگەی سەعدە گیانیان لە دەست داوە.

ڕژێمی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا و لە سای بێدەنگە کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

Dec 08, 2017 14:20 Asia/Tehran
بۆچوونت