• سێ شەهید و زیاتر لە هەزار بریندار لەپەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر گەلی فەلەستین

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: لەپەلامارەکانی دوو ڕۆژی رابردوو(پێنج شەممەو هەینی)ی زایۆنییەکان بۆسەر شارومەندانی فەلەستینی، سێ فەلەستینی شەهیدو هەزار و١١٤کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فرانس پرێس، بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ژماری فەلەستینیانی بریندار لە بەیتولموقەدەس ٩٣٥کەس و لە کەرتی غەززە١٧٩کەسە کە حاڵی پێنج بریندار شپرزەیە.

ئەشرەف ئەلقەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: ماهرعەتائوڵڵای پەنجاو چوار ساڵان و محەممەد ئەلمیسری سی ساڵان لەبەر کاریی بوونی برینەکانیان لەئەنجامی پەلاماری زایۆنییەکان، بەپلەی بەرزی شەهادەت گەیشتن.

عیماد ئەشکیان منداڵی شەش مانگانی فەلەستینیش کە لە بۆردومانی رژیمی زایۆنی بۆسەر باکووری غەززە بریندار ببوو، شەهید بوو.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی، دوێشەو(هەینی) باکووری کەرتی غەززەیان بەبیانووی هاویشتنی چەند ڕۆکێت لەو ناوچەوە بۆ باشووری فەلەستینی داگیرکراو و شارۆچکە زایۆنی نشینەکان، بۆردومان کرد.

پاش بڕیاری رۆژی چوارشەممەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەڕەسمییەت ناسینی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین شایەتی شەڕ وپێکدادانی نێوان سەربازانی زایۆنیست لەگەڵ فەلەستینیانە.

رۆژی هەینیش هەزاران فەلەستینی پاش خوێندنی نوێژی هەینی بەسازدانی خۆپێشاندان لە بەشە جیاجیاکانی فەلەستین لەوان بەیتولموقەدەس، لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە ناڕەزایەتییان دەربڕی بە کردەی ترەمپ لە بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی.

لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بۆ وێنە ئێرانیش نوێژخوێنان پاش خوێندنی نوێژی هەینی، بە بەرڕێوەبردنی ڕێپێوانی بەرفراوان ئەو کردەی ترەمپیان شەرمەزار کرد.

Dec 09, 2017 09:15 Asia/Tehran
بۆچوونت