• درێژەی  خۆپیشاندانی دژە ئیسرائیلی لە چوارەمین هەینی تووڕەیی فەلەستینییەکان

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای ئەوەی کرد هەتا ئەمڕۆ وەک ڕۆژی لەسەرهەست بوونی نیشتیمانی بۆ قودس و ئەقسا، ناودێر بکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمنار،  ئەم داواکارییەی بزووتنەوەی ئیسلامیی فەلەستین لە حاڵێکدا خراوەتە ڕوو کە بڕیارە فەلەستینییەکان ئەمڕۆ بۆ چوارەمین  هەینی بە دوای یەکدا ، بۆ ئیدانەکردنی  بڕیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  لەبەر ڕاگەیاندنی  قودس  وەک  پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی خۆپیشاندانیان بکەن.

تاقمە فەلەستینییەکان لەوان حەماس و جیهادی ئیسلامی  ئەم دواییانە بە دەرکردنی بانگێشتنێک داوای بەشداری بەربڵاوی فەلەستینییەکانیان کرد لەم خۆپیشاندانە دا.

لیژنەی پێ وشوێن گرتنی  هێزە نەتەوەیی و ئیسلامییەکانی فەلەستینیش  شەوی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  وێڕای پێداگری لەسەر درێژەی چالاکیی ناڕازیانە لەهەرشوێنێک دا، جارێکی تر داوای لە فەلەستینییەکان کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە قودس و سیاسەتەکانی  ، لە ڕێپێوانی  تووڕەیی ئەمڕۆ  هەینی دا بەشداری بکەن  .

ئەم لیژنەیە وێڕای پێداگری  لەسەر درێژەی  خۆڕاگری گەلی فەلەستین و ئیدانەکردنی  سیاسەتی داگیرکارانەی ئیسرائیل،  داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد ، لەخەڵکی  فەلەستین بەرامبەر  دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکی بکەن.

Dec 29, 2017 16:17 Asia/Tehran
بۆچوونت