• دانپیاهێنانی رژێمی زایۆنی بە قەڵاچۆی فەلەستینیەکان

پۆلیسی رژێمی زایۆنی رایگەیاند ، 201 فەلەستینی کە لە ئوکتوبری 2015 وە لە هەڵمەتی دژی زایۆنی دا بەشدارییان هەبوو ، بەبەرچاوی خەڵکەوە کوژراون .

بە تاوسەندنی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی لە قودس و مزگەوتی ئەقسا ، فەلەستینیەکان لە یەکی ئوکتوبری 2015 وە ئینتیفازەی قودسیان دەست پێکرد .

کەناڵی دەنگوباسی روسیا ئەلیوەم سەرلەبەیانی دوشەممە بە گێڕانەوە لە پۆلیسی رژێمی زایۆنی راپۆرتی دا ، ئەنجامدەرانی هەڵمەتی شەهادەت خوازانەی فەلەستینیەکان ، بە تەقەی راستەخۆ لە لایەن هێزەکانی ئەرتەش یان پۆلیسی ئیسراییل و بێ دادگایی کوژراون .

پارلەمانی رژێمی زایونی ( کێنیسێت ) سێی ژانیڤەری  بە 54 دەنگی ئا لە بەرامبەر 42 دەنگی نا یاسای سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو فەلەستینیانە دەرکرد کە هەڵمەتی شەهادەت خوازانە ئەنجام ئەدەن . 

Jan 08, 2018 12:17 Asia/Tehran
بۆچوونت