•  سەعد ئەلحەریری: حیزبۆڵڵا ئەندامێکی دەوڵەتی لوبنانە

" سەعد ئەلحەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی: بەشداریی حیزبۆڵڵا لە دەوڵەتی لوبنان بووەتە هۆی پاوەجێی سیاسی لەم وڵاتە دا .

 سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە وتوویژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکایی " وال ستریت ژۆرناڵ" وتیشی : " هەرگیز بە دوای بەرەو ڕوو بوونەوەی حیزبۆڵڵای لوبنان نییە ".

 سەعد ئەلحەریری بەڕاشکاوی وتی: حیزبۆڵڵا ئەندامیکی دەوڵەتیی لوبنانە و لە پێکهاتەی دەوڵەتیی ئەم وڵاتە ، هەموو پارتەکان بەشادرییان هەیە و ئامانجی سەرەکیی ، هاتنە دی پاوەجێی سیاسی و یەکێتی لە لوبنان دایە .

 سەرۆک وەزیرانی لوبنان، وتیشی: هەوڵ ئەدات وڵاتەکەی لە ناکۆکیی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و ئێران دوور بکاتەوە .

 سەعد ئەلحەریری کە بە گوێرەی سەناریۆی سەعوودی بە شێوەی کاتی  لە چوارەمی نۆڤەمبەر ناچار بە کشانەوە لە پۆستیی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بوو ، لەم وتووێژە دا سەبارەت بە وردییاتی مانەوەی لە عەرەبستان شتێکی نەدرکاند و تەنیا ئیدعای کرد : عەرەبستانی سەعوودی ڕاستەو خۆ لە کارو باری سیاسی لوبنان خۆی وەر ەنداوە .

 زۆریک لە  کاربەدەستانی لوبنای بروایان وابوو لە کارکشانەوەی ناباوی حەریری ، لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بە ئامانجی زەبر دان لە حیزبۆڵڵای لوبنان ئەنجام دراوە .

 بەم، حالیش ، سەرئەنجام دوای ٢٠ رۆژ نەبوون و غەیبەت، سەعد حەریری گەڕایەوە لوبنان و لە کارکشانەوەی ناباویی خۆی وەرگرتەوە.

Jan 12, 2018 16:15 Asia/Tehran
بۆچوونت