•  خۆپیشاندانیی خەڵکی فەلەستین لە شەشەمین هەینی تورەیی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل

سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لە تێکهەڵچوون لە چەند ناوچەی ڕۆخی خۆرئاوایی رووباری ئەردەن و خۆپیشاندان لە قۆدس بۆ شەرمەزار کردنیی بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەر بەفەرمی ناسینی قۆدسی شەریف وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی کرد .

ئەمرۆ شەشەمین هەینی توورەیی لە فەلەستینی داگیر کراو دا بوو .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم،  سەربازییە زایۆنیستەکان ڕێگای چوونە  نێو " بەیت فوریک" هەڵکەوتوو لە  ڕۆژهەڵاتی نابلۆس یان داخست و تێکهەڵچوون گەلێک لە گوندی " ڕفیدیا" لە رۆژئاوای ئەم شارە دا ڕووی دا، بەلەونێک کە فەلەستینییەک بریندار بوو و داگیرکارە زایۆنیستەکانیش هەڵیان کووتایە سەر ئۆردوگای " ئەلعەروب" و ڕێگای رۆیشتن بۆ ناوچەی " سەعیر" یان لە ئەلخەلیل ، باشووری ڕۆخی خۆر ئاوایی داخست.

 دانیشتووانی " بەیت لەحم" یش دوای بەڕێوە بردنیی نوێژی جۆمعە بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حاند بریاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قۆدس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ساز دا کە بەرەو ڕووی هێرشی سەربازییە داگیر کارە زایۆنیستەکان بوونەوە .

 ئەلعالەم بە گێرانەوە لە سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی لە قۆڵبەست کرانیی سێی گەنجی فەلەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیی کرد لە تێکهەڵچوونەکانیی رێگای باکووری رۆیشتن بۆ نێو شاری بەیت لەحم لە رۆخی خۆر ئاوایی ڕووباری ئەردەن دا کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفڤزیۆنی ئەلعالەم، هەزاران کەس ئەمڕۆ هەینی تەرمی شەهید (عێراق بورین) یان لە باشووری نابلۆس ئەسپاردە کرد و هاوکاتیش شارۆچکە نشینەکان هەڵیان کووتایە سەر ماڵەکانیی فەلەستینییەکان لەم گوندە دا .

 سەرزمینە جۆر بە جۆرە کانی فەلەستینی لە شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ ەوە بۆ دەربرینی نارەزایەتی لە حاند بڕیارەکەی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەر راگەیاندرانیی قۆدس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بوو بە شانۆی تێکهەڵچوونی تووندی نێوان سەربازانیی زایۆنیست و فەلەستینییەکان.

 لەم تێکهەلچوونانە دا تا بە ئێستا ٢١ فەلەستینی شەهید و هەزاران کەس بریندار بوون. بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتەکان؛ پتر لە ٥٠٠ فەلەستینی یش لە کاتی بریارەکەی ترەمپ دژی قۆدس قۆڵبەست کراوان .

Jan 12, 2018 18:36 Asia/Tehran
بۆچوونت