• پەلاماری مووشەکیی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی عەرەبستان

سوپا و هێزە جەماوەرییەکانیی یەمەن ، پێگەیەکی سەربازی عەرەبستانیان لە نەجران، باشووری ئەم وڵاتەر ، بە مووشەکی بالێستیک داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی  ڕۆژی هەینی هەواڵدەری  خۆیندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ " تورکی ئەلمالێکی" وتە بیژی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی  وتی مووشەکی بالیستیکی یەمەنییەکان لە ستانی عۆمران (باکووری یەمەن) بەرەو پێگەیەکی تایبەتی کوپتێرەکانی عەرەبستان لە نەجران هاوێژراوە .

 تورکی ئەلمالێکی،  ئیدعای کرد عەرەبستان بە سیستێمی بەرەڤانی ئاسمانیی ئەم مووشەکەی پێش لە کەوتنی لە بنکەی دیاریکراو دا داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا . ئەوە لە حالیکدایە کە سەرچاوەکانیی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن ڕایانگەیاندووە مووشەکەکانیی هێزە یەمەنییەکان کەوتووە لە دامەزراوەکانیی سەربازی عەرەبستان لە نەجران دا . بەر لەوەیش بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن ، چەند جار خاکی عەرەبستانیان داوەتە بەر پەلاماریی مووشەکی خۆیان دا کە بەهۆیەوە فڕۆکە خانەی " مەلیک خالێد" لە شاری ڕیاز ، پێتەختی عەرەبستان لە وێنەی ئەوانە . سوپا وهێزە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها توانیان  هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ دزە وکنە بۆ یەمەن لە ڕێگای بەرزاییەکانیی ستانی مەریب(ناوەندی یەمەن) ناکام  بکەنەوە .

 لە ستانی تەعیز (باشووری رۆژئاوای یەمەن) یش کۆبوونەوەی بەکریگیراوانی سەعودی بە هاوەنی یەمەنییەکان کەوتە بەر پەلامار.

عەرەبستان بە چرای سەوزی ئەمریکا ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی   داوە. شەرخوازییەکانی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی و ئاوارەبوونی ملوێنان کەس لەوان.

 هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی دەستدرێژکاران، بنکە و مەتەرێز و پێگەکانیی رژێمی ئالی سەعوودیان لە یەمەن و ناوەوەی خاکی عەرەبستان دا ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .

Jan 12, 2018 18:59 Asia/Tehran
بۆچوونت