• برینداربوونی بەسەدان فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سەربازانی زایۆنیستدا

سەربازانی سوپای رژیمی زایۆنی دوێنێ هەینی بە هێرش کردنەسەر سەرزەوینی فەلەستینیان، نزیک بە٣٠٠فەلەستینیان بریندار کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ لە ڕاموڵڵا، هێزە زایۆنییەکان دوێنێ هەینی بە هێرش کردنەسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، ٢٩٢ کەس لە شارومەندانی فەلەستینیی ناڕازی بە سیاسەتی سەرکوتکارانەی ئەو ڕژیمەیان بریندار کرد.

هێزە زایۆنییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی غەززەش ژمارێک فەلەستینیان بە زەبری گولـلە بریندار کرد.

سەرزەوینە فەلەستینییەکان لە شەشەمی دیسەمبەری٢٠١٧وە لەبەر دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، بووەتە گۆڕەپانی شەڕو پێکدادانی قورسی نێوان سەربازانی زایۆنیست و فەلەستینیان.

لەو تێکهەڵچوونانەدا تائێستا ٢١ فەلەستینی شەهیدو هەزاران کەس بریندار بوون. بەپێی دواڕاپۆرەکان، زیاتر لە٥٠٠فەلەستینیش لە کاتی بڕیاردانی ترەمپ دژ بەقودس، قۆڵبەست کراون.

Jan 13, 2018 10:54 Asia/Tehran
بۆچوونت