• خۆپێشاندانی بەحرینیەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکرانی حوکمی ئیعدام لەدژی گەنجانی شیعی

خەڵکی بەحرەین بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی بەربڵاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە دەرکرانی حوکمی ئیعدام لەدژی گەنجانی شیعی ڕق ونەفرەتی خۆیانیان ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سەوت ئەلمەنامە ، خۆپێشاندانی بەحرینیەکان لەدژی کردەوەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە ناوچە گەلیکی جۆربەجۆرلەوان ئەبو سەیبع، ئەلشاخورە، کەرانە، وئەلسهلە ئەلجنوبیە، بەڕێوەچوو. ناڕازیان  بە هەڵدانی درۆشم گەلیک لەدژی ئالی خەلیفە خوازیاری ڕاگیرانی هەرچی خیراتری قەڵاچووی شوڕشگیڕان بوون.دادگەی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی دوشەممە ی ڕابردوو شەش گەنجی بەحرینیان بە تاوانی پڕوپوچی کردەوەی دژە ئەمنیەتی بەحرەین بە دوو هەتا پێنج ساڵ زیندان مەحکوم کرد. ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین پێشتر لە ڕژێمی ئالی خەلیفە داوای کردبوو هەتا دادگەیی کرانی کەسانی سێڤێل بە بیانووی چالاکیەکانی ترۆریستی لە دادگەکانی سەربازی ڕابگریت. ڕژێمی ئالی خەلیفە بە بیانوی جۆربەجۆر ناڕازیانیان بە دەسگیر کران وحوکمی زیندان ، ئیعدام وهەڵوەشانی مافی شارومەندیەتی بەحرینی بۆ ئەوان  دەردەکەن. بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی ساڵی دووهەزارو یازدە گوڕەپانی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراولە وڵاتەکەیانن.

Jan 13, 2018 16:11 Asia/Tehran
بۆچوونت