• پەرەی تێکەڵچوونەکانی نێوخۆیی لە نێوان ترۆریستان لە سووریا

تاقمە ترۆریستەکان لە " ئەلحجر ئەلئەسوەد" لە باشووری دەمشقی پێتەختی سووریا هاوکات لەگەڵ تێکەڵچوونەکان لەگەڵ سوپای سووریا کەوتنە گیانی یەکتر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممە ئیرنا بە گیڕانەوە لە نوسینگتەی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی ئەلنوجەبای ئێراق ، دوابەدوای تێکەڵوونی بەربلاو لەنێوان تاقمی ترۆریستی داعش وتاقمە ترۆریستەکانی جیشولئسلام لە باشووری دەمیشق ، ژمارەیەک لەترۆریستەکانی دوولایەن کوژران ویان برینداربوون. یەکەکانی سوپای سووریایش ڕۆژی هەینی بە هاوکاری هێزەکانی خۆڕاگری لە دەوروبەری شارۆچکەی عەتشان لە دەوروبەری پارێزگەی ئەدلیب لەباکووری ڕٶژئاوای سووریا ، لەگەڵ ئەندامانی ترۆریستی " ئەحرارئەلشام" تێکەڵچوون کە بووە هۆی کوژرانی حەفتا کەس لە ئەوان " ئەبوسیف کفرعوید" وئیبراهیم ئەلعلیان ئەبوربیع" دووکەس لە سەرکردەکانی ترۆریستی .سوپای سووریا هەروەها لەهەڵمەتێک دا پەلاماری ئەندامانی تاقمی ترۆریستی تەکفیری بەرەی نوسرەی بۆسەردوو گوندی خربیە وڕەبیعە لە دەوروبەری باشووری ئەدلیب ناکام مایەوە . ترۆریستەکانی بەرەی نوسرە پاس چوون بەرەودەوروبەری باشووری ئەدلیب، دوو ترۆمبێلی بومب ڕێژکراویان ئامادە کردبوو کە ئەو دوو ترۆمبێلە لەلایەن سەربازانی سووری تەقێندرانەوە.سوپای سووریا هەروەها بنکەوبارەگای بەرەی نوسرەیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی ومووشەکی. سوپای سووریا ڕۆژی هەینی یش لە هەڵمەتێکدا پێنج گوند لە دەوروبەری حەڵەبیان لەژێر باندۆری  تاقمە ترۆریستەکان ئازاد کرد. سووریا نێزیک بە حەوت ساڵە بەبەشداری تاقمە چەکداروترۆریستەکانی وەک داعش وبەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژئاواو بڕیک لەوڵاتانی ناوچە پشتیوانیان لیی دەکرێ لەگەڵ قەیران ڕووبەڕوویە. لەگەڵ پێشڕەوی سوپا وهێزەکانی خۆڕاگری ، سووریا دوای چەندین ساڵ پاوەجیی لە سەروبەندی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو لە بەرانبەر ترۆریسم دایە.

Jan 13, 2018 16:45 Asia/Tehran
بۆچوونت