• وەزیری پێوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی هەڕەشەی ئێعدامی لە پەیامنێران کرد

وەزیری پەیوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی، هەڕەشەی ئێعدامی کرد لە پەیامنێران و میدیاکاران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ ئەییوب قەرا وەزیری پەیوەندییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی حیزبەکەی لە "ئیلات" لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان، پێی داگرت: هەوڵی پێویست لەمەڕ داڕشتی چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەریی ئەنجام دەدا.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە جێ بەجێ کرانی کردەی نوێ، کۆنترۆڵێکی چڕوپڕتر بەسەر میدیاکاندا دەکرێ کە لادان لێی، سزای قورسی تەنانەت ئێعدامی بەدواوە دەبێ.

ئۆرێن حەزان یەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی رژیمی زایۆنیستی(کنێست) قسەکانی وەزیری پەیوەندییەکانی ئەو رژیمەی ئیدانە کرد.

رژیمی زایۆنیستی بەرلەوەش، هەڕەشەی لەسەرکارلابردنی ژمارێک پەیامنێری هێنابۆ ئاراوە لەبەر ناڕەزایەتی دەربڕینیان بە تاوانکارییەکانی سەربازانی ئەو رژیمە.

Jan 13, 2018 16:48 Asia/Tehran
بۆچوونت