• فەلەستین چووە ڕیزی تاقمی نێودەوڵەتی

بە پێی نەیارەتیە توندەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایونی ، دەوڵەتی فەلەستین چووە ڕیزی تاقمی نێودەوڵەتی دابینکەرانی ناڤۆکی ئین ئیس جی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی هەواڵدەری ئیسنا بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری فەلەستین وەفا ، "سەلاح عەبدولشافی" نوێنەری فەلەستین لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: پەیوەست بوونی فەلەستین بەم جاڕنامەیە پێشاندەری بەرپرسایەتی نێودەوڵەتی فەلەستین ودەورگیڕانی دەورونەخش لە بەهێزکردنی ئەمنیەت وئاشتی نێودەوڵەتیە. ئەم کردەویەەی فەلەستین دوای بڕیاری دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی بە ڕەسمیەت ناسینی قودس وەکوو پیتەختی ئیسراییل گیراوە. ئەمریکاو ئیسراییل نەیاری پەیوەست بوونی فەلەستین بە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی جۆربەجۆرن وڕایان ئەمەیە کە ئەم مەسەلە ، بەفەرمی ناسینی وڵاتی فەلەستین دێتە ئەژمار. ، ساڵی هەزارو نۆسەدو حەفتاو هەشتی زایینی دوای یەکەمین تاقیکاری ناڤۆکی هێند تاقمی داگری -داگری چل وهەشت وڵات لە پێنج بەژی دنیا ، بەدی هات وئەرکی پیداچوونەوە بۆ دەسڕاگەیشتن بە تەکنیکەکانی تایبەتی ناڤۆکی بە مەبەستی سەربازی ،لە پێناوی قەدەغەی پەرەی چەکە کانی ناڤۆکی لەئەستۆ دایە .

Jan 13, 2018 19:31 Asia/Tehran
بۆچوونت