• سەرۆک پەرلەمانی ئەندونیزی: قودس هەمووکات بۆ فەلەستین بووە ودەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی ئەندونیزی ئەمڕۆشەممە لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی مافی نەتەوەی فەلەستین پیداگری کردووتی: قودس هەمووکات بۆ فەلەستین بووە وهەروا یش دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، فەزلی زون " ئەمڕٶ شەممە لە پەراوێزی سی ونۆهەمین کۆبوونەوەی لێژنەی بەرێوەبەرایەتی یەکیەتی پەرلەمانەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە تاران ، بڕیاری ئەم دواییەی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە ئاڵوزکاوانە زانی ووتی: ئەندونیزی لەم بڕیارەی ترامپ پشتیوانی ناکات. سەرۆکی پەرلەمانی ئەندونیزی وتی: جاکارتا هیچکات ئیسراییل بە فەرمی ناناسێت. شاری قودس کە مزگەوتی  ئەقسا یەکەمین رۆگەی موسوڵمانانی تیدایە، بەشی جیا نەکراوەی فەلەستین ولە گرینگترین شوێنە کانی سێ یانەی پیرۆزایەتیە ئیسلامیەکان دێتە ئەژمار . قودس لە ساڵی هەزارو نۆسەدو شەست وحەوت لەژیر داگیرکاری ئیسراییل دایە. سی ونۆیەمین کۆبوونەوەی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی یەکیەتی پەرلەمانەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئەمڕۆ لە تاران دەستیبەکارکرد. سێزدەهەمین کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیش ڕۆژی سێشەممە ژادەی ژانێڤەر بە بەشداری سەرۆکانی هێزەکانی سێ یانەی ئێران وهەروەها سەرۆک پەرلەمانەکانی بەشداری کار دەسپێدەکرێت. ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک کۆتایی ئەدات بە کاری خۆی. نوێنەرانی پەرلەمانەکانی چل ویەک وڵات لە ئاسیا وئافریقا لە کۆبوونەوەی تاران بەشدارن کە داگری دوازدە سەرۆک پەرلەمان ونۆ جێگری سەرۆک پەرلەمان وهەروەها سەرۆکانی شاندەکانی بەشداری کار وهەروەها نوێنەرگەلیک لە ڕوسیایە. 

Jan 13, 2018 19:46 Asia/Tehran
بۆچوونت