• پەلاماری هێزی یەمەنی بۆسەر بنکە و مەتەرێزی سعودی لە عەسیر و جیزانی عەرەبستان

یەکەی تۆپخانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، کۆبوونەوەی هێزی سعودی و بەکرێگراوانی ئەوانیان لە ناوچەی تەبە حەمرا لە عەسیرلە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  لەجیزانی باشووری عەرەبستانیش  ژومارێک هێزی سعودی  لە دوو بنکەی  ئەلکەرەس  و قەرەن  کەوتنە بەر پەلاماری تۆپخانەیی هێزی یەمەنی  .

ئوتوموبیلێکی سەربازیی  سعودییەکانیش  لە ناوچەی خل  لە جیزان  لەباشووری عەرەبستان کەوتە بەر گوللەی خومپارەی  هێزی یەمەنی .

هەرلەم حاڵەدا کەناڵی تەلەفزیۆنیی یەمەنیی مەسیرە ڕایگەیاند:  نیشانەپێکەکانی  سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  سەربازێکی سعودییان لە ناوچەی  جەبەل دوخان لە جیزانی عەرەبستان داوەتەبەر پەلامار.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی ماڵی  شارومەندێکی یەمەنییان لە شارۆچکەی باقم  لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن داوەتەبەر پەلامار و پەلاماریان کردەسەر ناوچەی سووح  لە شارۆچکەی کتاف.

Jan 14, 2018 10:57 Asia/Tehran
بۆچوونت