• تەقینەوە و تێرۆر لە شاری سەیدای لوبنان_ سێرەگرتنی کەسایەتی یەکی  فەلەستینی

میدیاکانی لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە ناوچەی(البستان الکبیر) لە شاری سەیدای باشووری ئەم وڵاتەیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەدید ترۆمبیلێک لە ناوچەی (البستان الکبیر) لە سەیدا تەقییەوە کە بە شیمانەی زۆرەوە ئامانج تیرۆر کردنی کەسایەتییەکی فەلەستینی بووە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینیش وای بڵاو کردووەتەوە کە، موحەممەد حەمدان لە ئەندامانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) خاوەنی ئەم ترۆمبیلە بووە کە لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە.

سەرچاوەکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، تەقینەوەی ترۆمبیلەکە لە بەر دانرانی بەستەیەکی تەقینەوە لە ترۆمبیلەکەدا بووە کە لەکاتی کرانەوە لە ترۆمبیلەکەدا تەقیوەتەوە.

سەرچاوە ئاسایشتییەکان بە هەواڵدەریی ئاناتۆلی تورکیایان وتووە، موحەممەد حەمدان برای ئوسامە حەمدان لە سەرکردەکانی حەماس دوای بریندار بوونی گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

وا باس دەکرێت لە کاتی ڕوودانی تەقینەوەکەدا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایونی بە بەرزایی شاری سەیدا لە حاڵی گەشت لێدان دا بوونە.

ئوسامە حەمدان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس یەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی ئەم بزوتنەوەیەو نوێنەری حەماس لە لوبناندایە.

 

Jan 14, 2018 16:40 Asia/Tehran
بۆچوونت