• مانگرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانیای  سەعوودی لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە بەیرووت .

فەرمانبەرانی کۆمپانیای " سەعوودی ئوجر " لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان مانیان گرت و داوایان لە دەوڵەتی ڕیاز کرد مووچەی ئەوان بدات .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی   هەواڵدەریی  فارس  ،  فەرمانبەرانی  کۆمپانیای  سەعوودی  ئوجر  لەو مانگرتنە دا    داوایان  لە  سەلمان بن عەبدولعەزیز  شای سەعوودی کرد هەر  ئەو جۆرەی  کە گرێبەستە جۆراوجۆرەکان  لە گەڵ دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکایان  واژۆ کردووە  و میلیاران دولاریان داوەتە  ئەمریکا مووچەی  فەرمانبەرانی  ئەو کۆمپانیا  بدات .  لێژنەی  فەرمانبەرانی    ئەو کۆمپانیاش بە دەرکردنی   بەیاننامەیەک  د اوای   لە  سەعد حەریری   سەرۆک وەزیرانی  لوبنان و وەزارەتی  کاری  عەرەبستان کرد   کێشەی  ئەو  فەرمانبەرانە  چارەسەر بکات  مێدیاکانی عەرەبستان  تا ئێستا  هەواڵی  مانگرتووانی  لە بەیرووت  بڵاو نەکردەوە .  کۆمپانیای  سەعوودی ئوجر     لە بوارەکانی  ساخت و ساز  و گەشەی  خانووبەرە  و  تەکنولوژیان  هەواڵدەریی  چالاکی  دەکات .

Jan 14, 2018 19:14 Asia/Tehran
بۆچوونت