• خۆپیشاندانی ئیسرائیلییەکان بە دژی گەندەڵی نتانیاهۆ و دەوڵەتەکەی

هەزارانی ئیسرائیلی شەوی یەکشەممە جارێکی تر هاتنە نێو شەقامەکان و بە دژی گەندەڵی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و دەوڵەتەکەی خۆپیشاندانیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،  ئەمە شەستەمین خۆپیشاندان بە دژی  نتانیاهۆ و گەندەڵی دەوڵەتەکەی لە کاتی دەستپێکرانی لێپێچینەوە لەو بە تۆمەتی  گەندەڵی لە دیسەمبەری ساڵی 2016ەیە.

خۆپیشاندەرانی دروشمگەلێکیان وەک  نتانیاهوی ئیدی قازانجێکی نییە، " گەندەڵی  تێک دەشکێت" و "دەوڵەتی گەندەڵکار"  بەرز کردەوە.

هەرلەم حاڵەدا ژومارێک لە لایەنگرانی نتانیاهۆش  خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و تێکهەڵچوون لەنێوان دوولایەن بەدی هات  بەڵام هێزی دژە شۆڕش خۆی وەردا و پێشی بە تێکهەڵچوونی زۆرتری ئەوان گرت  .

پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی لە دیسەمبەری ساڵی 2016 ەوە تائێستا حەوت جار نتانیاهۆیان لەبەر دوو دۆسیەی گەندەڵی  1000  و 2000  ، خستوەتە ژێر لێپێچینەوە.

دۆسیەی هەزار  هاوپێوەندە بە وەرگرتنی  خەڵات لە بازرگانەکانی ئیسرائیلی و دۆسیەی  دووهەزاریش  سەبارەت بە  ڕێککەوتنی نهێنی  لەگەڵ لەچاپ دەری ڕۆژنامەی یدیعوت ئاحارونوتە.

Jan 14, 2018 20:31 Asia/Tehran
بۆچوونت