• درێژەی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن

سەربازانی رژیمی زایۆنی دوێشەو بەهێرش کردنەسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوایی، ١٤ شارومەندی فەلەستینیان قۆڵبەست کردو ئەو پەلامارانە هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، سەربازانی رژیمی زایۆنیستی پەلاماری شارۆچکەکانی "برقین"، "کفران" و"الیامون"یان دا لە رۆژاوای جنین لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و دەستیان کرد بە پشکنینی گەڕەکە جۆربەجۆرەکان، هەروەها زایۆنییەکان پاش پشکنینی ماڵەکان، ژمارێک گەنجیان قۆڵبەست کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەباشووری لێواری رۆژاواش سەربازانی داگیرکەر هێرشیان کردەسەر شارۆچکەی "تقوع" لە نزیک بەیت لەحم و چەند فەلەستینیان لە ڕۆژاوای ئەو شارە گرت. هەروەها لە هێرشی زایۆنییەکان بۆسەر شاری تولکەرم و ئەلخەلیلیش چەند فەلەستینی گیران.

دوێنێ یەکشەممەش سەربازانی زایۆنیست بە چەند ئۆتۆمبیلی سەربازی چوونەنێو گەڕەکەکانی رەفیدیا، و ئەلجەبەل لەباکووری نابلۆس، لە لێواری ڕۆژاوا و پاش پشکنینی ماڵەکانی خەڵک، لانیکەم پێنج فەلەستینی لەوان ژنێکیان گرت.

زایۆنییەکان بۆ گەیشتن بەئامانجگەلی پاوانخوازانەیان رۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیان دەگرن. ئامانج لەو گرتنانە، ترساندن و تۆقاندنی فەلەستینیان و پێش گرتنیان بە درێژەی ئینتفازەو بەرەوڕووبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنییە.

بەپێی ئاماری گرووپی مافی مرۆڤی"الضمیر"ی فەلەستین، نزیک بە حەوت هەزار فەلەستینی لە خرابترین دۆخدان لە زیندانەکانی رژیمی زایۆنیستیدا.

Feb 12, 2018 16:47 Asia/Tehran
بۆچوونت