• ترسی زایۆنییەکان و جێگیرکرانی سیستەمی

سوپای رژیمی زایۆنی پاش خرانەخواری فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف١٦و کۆپتەرێک لەلایەن سوپای سووریا، دەستی کرد بە جێگیرکردنی سیستەمی پێوشوێن گرتنی مووشەکی ناسراو بە گومەزی ئاسنین لە سنوورە باکوورییەکان لەگەڵ لوبنان و سووریا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، رژیمی زایۆنی ئەو سیستەمەی لە بەرزاییەکانی "ابوالندی" لە بەشی داگیرکراوی جەولان ولە دراوسێتی کەرتی سنووریی نێوان سەرزەوییە داگیرکراوەکان و جەولانی سووریاو بەتایبەتی لەنزیک سەربازگەی١٠٥ جێگیرکردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو ناوچەدا سەنتەرێکی پزشکیی سەحراییش هەیە کە رژیمی زایۆنی، بۆ چارەسەریی تیرۆریستان دایمەزراندبوو.

رژیمی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی قەیرانی سووریا هەردەم لە تیرۆریستان لەو وڵاتە داکۆکیی پزشکی، سەربازی وپشتیوانیی ئاسمانی کردووە.

پەلامارە یەک بەدوای یەکەکانی ئاسمانی و مووشەکیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا هەر لەو ئاراستەدا ئەنجام دەگرێ.

لەهەمان کاتدا، تائێستا زیاتر لە٣٠٠٠تیرۆریست لەلایەن پزشکانی رژیمی زایۆنی چارەسەریی کران و پاش چاکبوونەوە، دووبارە نێردرانە مەیدانی شەڕ لەدژ حکومەتی یاسایی سووریا.

بەپێی راپۆری میدیا زایۆنییەکان، ئەو سیستەمە بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی بوونی بارودۆخ لە باکووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان و پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگیی زایۆنی، جێگیرکراوە. سوپای رژیمی زایۆنیش ڕایگەیاندووە، لەسنوورە باکوورییەکانی ئەو رژیمە هەرساتێک لەوانەیە شەڕ هەڵایسێ.

ئەمڕۆش کەناڵی ئەلعالەم ڕاپۆری دا؛ کۆپتەرێکی شۆڤاریی رژیمی زایۆنیستی بە بەزاندنی سنووری ئاسمانیی لوبنان، دەستی کرد بە گەشت لێدان لە ئاسمانی ئەو وڵاتەو پاشان گەڕایەوە فەلەستینی داگیرکراو.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ژمارێک لە شارۆچکەنشینانی توندڕەوی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەلای بابولمەغاربە بەرەو مزگەوتی ئەقسا هێرشیان کردو بێ ڕێزییان پێکرد، شارۆچکەنشینان لەو پەلامارەدا داکۆکیی پۆلیسی رژیمی زایۆنیستیان لەپشت بوو.

 

Feb 12, 2018 21:07 Asia/Tehran
بۆچوونت