• نیگەرانی خاوەنانی ئیف شازدەی ئەمریکا دوابەدوای سەرنخون بوونی لە سووریا

کەوتنە خواری فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکایی ئیف شازدە سەربە ڕژێمی ئیسراییل لە سووریا ، زۆرێک لە وڵاتانی خاوەنی ئەم جۆرە فرٶکەیەی لەوان مەغریبی نیگەران کردووە.

ڕٶژنامەی ئەلقودس لعەرەبی نوسیی ،کەوتنە خواری فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتەی ئەمریکایی ئیف شازدەی سەربە ئەرتەشی ڕژێمی ئیسراییل بەدەس هێزەکانی سووریا ، خاڵی وەرچەرخانیک دێتە ئەژمار لە بواری سەربازی جیهان . ئەم رٶژنامەیە وتی لەو جیگایەی کە فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی ئیسراییل لە ماوەی دوودەیە، بووە بە هۆی سەرەتی تل ئابیب لە کێشەکانی سەربازی، لەگەڵ کەوتنە خواری ئیف شازدەی سەربە و ڕژێمە بەدەس پەدافەندی ئاسمانی سووریا ، لێکوڵەرانی نێودەوڵەتی لە دۆخی سەربازی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئافریقا هەواڵ ئەدەن. پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی سووریا بەیانی شەممە دوابەدوای پەلامار ودەسدرێژی بەردەوامی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆسەر ئەم وڵاتە ، فڕٶکەیەکی ئیف شازدەی ئەم ڕژێمەی دایە بەر دەسڕێژ وخستیە خوارێ.

Feb 12, 2018 21:09 Asia/Tehran
بۆچوونت