• بیروڕاگۆڕینەوەی تیلرسون لە قاهیرە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی  میسر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنگتۆن بۆ دەسوەردان و کنەی زۆرتر لە باکووری ئەفریقا لە سەفەری بۆ قاهیرە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی میسر وتووێژی کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کاناڵی تەلەفیزیونی  ئەلجەزیرە " ڕیکس تیلرسۆن " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  لە پرێس کونفڕانسێکدا لە گەڵ سامح شوکری  وەزیری دەرەوەی میسر لە قاهیرە  وتووێژەکانی دوو لایەنی   سەبارەت بە  پرسە ناوچەیی و ئاسایشیەکان  بە  پۆزێتیڤ زانی  و وتی  کە وڵاتەکەی  درێژە  بە هاوکاری لە گەڵ میسر ئەدات  لەو شتەی وا ناوبراو  وەک خەباتی دژی تڕۆڕیزم  و توند ڕۆیی ناوی بردوە  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها بانگەشەی کرد  واشنگتون پشتیوانی دەکات لە بەنڕێوە چوونی هەڵبژرادنی ڕوون و شەفاف لە میسر  . سەرەڕای  ئەو وتانەی  تیلرسون  ؛ عەبدولفەتاح ئەلسیسی  سەرۆک کۆماری میسر کە لە لایەن ئەمریکاوە  لاگری لێ دەکرێت  تا ئێیستا  چەن بەربژاری  نەیاری خۆی  قۆڵبەست کردووە و یان بە شێوازگەلی  جۆراوجۆر  لەنێوی  بردوون و یان  ناچاری کردوون  واز بێنن  لە  ڕکەبەرایەتی  هەڵبژرادنەکان  . هەڵبژرادنی  سەرۆک کۆماریی  میسر  لە مارسی  2018  بەڕێوە دەچێت . وەزیری  دەرەوەی  ئەمریکا  لە سەروبەندی  ئەو  هەڵبژراردنە  قاهیرەی وەک یەکەمین  وڵات بۆ  سەفەری ناوچەیی خۆی بۆ پێنج وڵاتی  میسر،ئەردەن، لوبنان، کوەیت و تورکیا  هەڵبژاردووە .

Feb 13, 2018 09:41 Asia/Tehran
بۆچوونت