• میشل عەون : لوبنان لە ئەگەری دەسدرێژکاری ئیسراییل ، لەخاکی خۆی بەرەڤانی دەکات

سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: وڵاتەکەی لە ئەگەری دەسدرێژکاری ئیسراییل بۆ سەرخاکی لوبنان یابە مافی نەوتی ئەم وڵاتە ، لەخۆی بەرەڤانی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: هەتا بەم کاتە دەسدرێژکاری  لەلایەن ڕژێمی زایونی ئەنجامی نەگرتووە وتەنیا هەڕەشەگەلیک لەلایەن ئەم ڕژێمەوە ئەنجام بووە ، بەڵام ئەگەر ئەم دەسدرێژوهەڕەشانە بچێتە واری جێ بەجێ کردنەوە، شەڕی نوێ ئەنجام دەبێت. سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: ئیسراییل لە کاتی دامەزرانی هەڕەشەی کردووە لە گشت وڵاتانی دەوروبەری خۆی وخۆی بە حکومەتیکی ئاپارتاید ناساندووە. سەرۆک کۆماری لوبنان لە بارەی کردەوەی ئەمریکا لە ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ئیسراییل وتی: بە پێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی ئەمریکا ناتوانێ بە پێی بیروڕای سەرۆک کۆماری خۆی، قودس ببەخشێت بە ئیسراییل. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە قودسی وەکوو پیتەختی ئیسراییل ناساند وهاوکات دەستوری گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیبی بۆقودسی داگیر کراودەرکردکە لەگەڵ نەیارەتی فەلەستینیەکان ووڵاتانی جیهان ڕووبەڕوو بووەتەوە.

Feb 13, 2018 16:35 Asia/Tehran
بۆچوونت