•  مردنی دەیان نەخۆشی فەلەستینی لە غەززە لە ساڵی ڕابردوو

ڕێکخراوەکانی مافەوانی فەلەستینی ڕایانگەیاند پەنجاوچوارنەخۆشی فەلەستینی دانیشتووی کەرتی غەزە لە ساڵی ڕابردوو بە هۆی نەیارەتی کردنی ڕژێمی زایونی بە ناردنی ئەوان بۆ هەندەران بۆ دەرمان کردنیان گیانی خۆیانیان لەدەس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، ڕێکخراوەکانی مافەوانی فەلەستینی لەوان ناوەندی مافی مرۆڤ میزان وئەنجومەنی پزیشکی فەلەستینی عەون لە بەیان نامەیەکی هاوبەش پیداگریان کرد ، ژماری بەڵگەگەلیک کە ڕژێمی زایونی لە سآڵی دووهەزارو شەش بۆ ناردنی نەخۆشەکانی دانیشتووی کەرتی غەزە بۆ دەرمان کردنیان بۆهەندەران دەریان کردووە، کەم بووەتەوە. ئەم رێکخراوە مافەوانیە فەلەستینیە وتیشی ، دەرنەکرانی بەڵگە بۆ نیردرانی نەخۆشان بۆ هەندەران وداخرانی بەردەوامی تێپەرگەی زەوینی ڕەفەح بووەبە هۆی تەشەنای ڕەنج ومەینەتی دانیشتوانی کەرتی غەزە. ڕژێمی زایونی لە ساڵی دووهەزارو شەش کەرتی غەزەی گەمرۆ داوە. کەرتی غەزە حەوت تێپەڕگەی هەیە کە شەش تێپەڕگەی ، لەژێر کۆنترۆڵی تۆکمە تەواوی ڕژێمی زایونی دایە . تێپەڕگەی ڕەفەحیش دوای هاوئاهەنگی ئەمنیەتی میسر لەگەڵ ڕژێمی زایونی بۆ خەڵکی غەزە دەکرێتەوە.

Feb 13, 2018 16:38 Asia/Tehran
بۆچوونت