• تیرۆری ئیمامی جەماعەتی مزگەوتیک لە باشووری یەمەن

کەسانی چەکداری نەناسراو ئەمرۆ سێشەممە ئیمامی جەماعەت وخەتیبی مزگەوتیکیان لە پارێزگەی عەدەن لە باشووری یەمەنیان تیرۆرکرد.

کەناڵی ئەلمەدیرە ی یەمەن ڕاپۆرتی دا کەسانی چەکداری نەناسراو شوقی کەمادی ئیمام جەماعەتی مزگەوتی ئەلسوار یان لەکاتی چوونەدەری ناوبراو لە ماڵەکەی لەشاری ئەلمەعلا لە پارێزگەی عەدەن دایە بەر دەسڕێژ ودوای کوشتنی ، هەڵاتن. هەتائێستاکە فرەتر لە بیست ئیمامی جومعە وخەتیبی مزگەت لە پارێزگەی عەدەنی یەمەن تیرۆر کراون. عەدەن وپارێزگاکانی تری ژێر زاڵیەتی عەرەبستان وئیمارات لە باشووری یەمەن ، ئەم رٶژانە شایەتی پەلاامری تیرۆریستی جۆربەجۆر لەسێبەری نائەمنی وبەشداری تاقمە ترۆریستەکانە. هەواڵێکی تر ئەمەیە ، کەنالی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند بڕێک لە ناوچەکانی شاری ڕازح  لەپارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن بە هۆی پەلامارەکانی بەهاوەن وموشەکی سپای سەعودی ڕۆخاوە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی یش چەندین جار شارستانی کەتاف لە پارێزگەی سەعدەو شاری حەیران لە پارێزگەی حوجە لەباکووری ڕۆژئاوای یەمنیان بومباران کرد. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر، لە مارسی دووهەزارو پازدە بەبیانوی بە دەسەڵات گەیشتنی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکار لابراوی یەمەن بۆئەم وڵاتە پەلاماری کردووە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەیەمن هەتا ئێستاکە بووەهۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزارکەسو ئاوارەبوونی ملوینان یەمەنی .

Feb 13, 2018 21:02 Asia/Tehran
بۆچوونت