•  پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی سوپای یەمەن بۆ سەر باشوری عەرەبستان

یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی چوار شەممە ، بنکە و مەتەڕێزی سەربازییانی سەعوودی لە نەجاران و عەسیر، باشووری عەرەبستانیان داوەتە بەر پەلامار.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی دەنگ و باسی ئەلمەسیرەی یەمەن، تۆپخانەی سوپای یەمەن بنکەی سەربازانی سەعوودی یان لە "ئەلشەرفە" ، " ئەلشەبکە" لە نەجران لە ناو بردووە .

یەکەی مووشەکی  سوپای یەمەنیش بنکە و شۆینی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی یان لە " جەمارک" ، بەرزاییەکانی خەزان و شیبانی لە عسیر بە کاتیوشا پێکاوە .

 یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەیانی شەممە توانی بووی سیستێمی مووشەکی " پاتریوت پەک ٣" ڕژیمی سەعوودییان لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن لەناو ببات .

 دەستەڵاتی بەرەڤانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرەڕای گەمارۆی هەموو لایانەی ئەو وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودی ڕۆژ بۆ ڕۆژ زۆرتر دەبێتەوە .

 

 

Feb 14, 2018 11:21 Asia/Tehran
بۆچوونت