• جەختکردنەوەی ژەنەراڵی خانە نشینی ئەفغانستان لە سەر کۆسپ نانەوەی ئەمریکا لە پرۆسەی ئاشتی

ژەنەراڵی خانە نشینی سوپای ئەفغانستان وتی: وڵاتە رۆژ ئاواییەکان لە وان ئەمریکا لە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ تالیبان لەم وڵاتە شەڕ لێدراوەیە کەند و کۆسپ بەدی دێنن .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، " جاوید کوهستانی" ڕۆژی  سێ شەممە  بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە  ئەمریکا لە تاقمی ڕەشەکوژی  داعش لە  ئەفغانستان بە مەبەستی درێژە دان بە نا ئەمنی و تووندتر کردنەوەی شەڕ لەم وڵاتە پشتگری دەکات وتی شکستی پرۆسەی ئاشتی  ئەفغانستان  بە هۆی وابەستە بوونی ئەنجوومەنی باڵای ئاشتیی بە دەوڵەت و ئەمریکایە .

ئەو وتیشی: ئەنجوومەنیی  باڵای ئاشتی  ئەفغانستان  بۆ وتوویژی ئاشتی لەگەڵ تاقمی تالیبان سەربەخۆیی نییە لە خۆیەوە و ئەم ئەنجوومەنە لە ژێر کۆنتڕۆڵیی ناوەندی سەرۆک کۆمارەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە دایە .

 ئەم ژەنەرالە خانە نشینەی ئەفغان بەڕاشکاوی وتی، ئەرگی سەرۆک کۆمارەتی  ئەفغانستان هەوڵ ئەدات تا لە پرۆسەی ئاشتی وەک ئامرازێک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتوو کەڵک وەربگرێت .

 جاوید کوهستانی جەختیکرد، ئەمریکا هەوڵ ئەدات بە نواندنیی گوشار بە سەر ئەنجوومەنی باڵای  ئاشتی  ئەفغانستان ستراتژیای خۆی لەم وڵاتە جێبەجێکات و بێتوو پێشکەوتنێک لە ڕەوتی ئاشتی دا هەبێت بتوانی بەرتەسکی کاتەوە .

Feb 14, 2018 13:26 Asia/Tehran
بۆچوونت